2020-12-08   1729     
چوار په‌رله‌مانتاری كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن، "نەوت بنێرن ئەوکات باسی ئەوە بکە کە تۆپ لەکوێیە."
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "وەزارەتی دارایی عێراق دوێنێ دوشەممە نامەیەکی تایبەتی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ناردووە. ئێمە رایدەگەیێنین، ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ پابەندبون بەیاسای قەرز".
ئاوات شێخ جەناب وتیشی، لەهەموو سەردانەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی هەموو بەندەکانی دەستورو ئەو یاسایانە بێت کە لەپەرلەمان دەرچون. وەزیری دارایی دەڵێت، "لەئێستا بەدواوە تۆپ لەساحەی حکومەتی فیدراڵ‌و پەرلەمانی عێراق‌و نوێنەرانی کوردە لەپەرلەمانی عێراق".
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران هۆشیار عه‌بدوڵا، غالب محمد علی، سەرکەوت شمس الدین‌و د.رێبوار کریم محمود وه‌ڵامی وه‌زیری دارایی ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌ریه‌ك له‌غالب محمد علی، سەرکەوت شمس الدین‌و د.رێبوار کریم محمود له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، "کام تۆپە لەساحەی نوێنەرانی کوردە؟! تۆپ نەوتەکەیە، نەوەك داهاتەکەی، ئەگەر ناردت ئەوا تۆپەکە لەساحەی ئێمەیە. باشترە هێندە گەمە بەشعوری خەڵک نەکەن‌و راست‌و رەوان بەخەڵکی رابگەیەنن چۆن داهاتی ئەم وڵاتە رەهنکراوە."
راشیانگه‌یاندووه، "تۆپ نیوەی داهاتی گومرکەکانە، ئەوانەی کە تاڵانی دەکەن‌و وەزیرو کاربەدەستانیش ناتوانن رێگری لێ بکەن. تۆ نەوت بنێرە ئەوکات باسی ئەوە بکە کە تۆپ لەکوێیە! ئیشێکیش کە لێی نازانی زۆر خۆتی لێ مەدە. بڕیاریش لای تۆ نیە تا چارەنوسی میللەتێك ببەسرێتەوە بەقسەکانتەوە."
لای خۆیه‌وه ھۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان وه‌ڵامی ئاواتی شێخ جەنابی داوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه، "ئەوەی تۆپ دەخاتە ساحەی حکومەتی عێراقەوە ناردنی نەوت و داهاتە، نەک نوسراوی لاستیکی دوبارەو سێبارە. دەی فەرمون پابەندبن بەناوەرۆکی یاسای کورتهێنانی دارایی‌و بەشێکی نەوت‌و داهات بنێرنەوە."
ئه‌وه‌شی نوسیوه، "فەرمون بەفعلی دەستبکەن بەناردنی کەمێکیش بێ لەنەوت لەرێگای سۆمۆوە. تکایە چیتر نەخۆتان بخەڵەتێنن نەمیللەت.بەکردار پابەندبن نەک تەنها بەنوسراو."