2020-12-08   2244     
ده‌یڤید شینکەر
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک، هۆشداری ده‌داته به‌رپرسانی عێراقی‌و ده‌ڵێت، ئه‌مریكا سزای ئەو کەسانە دەدات کە سه‌روه‌ت‌و سامانی عێراق دەدزن‌و خۆپیشاندەران دەکوژن.
ئاوێنه: ده‌یڤید شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک لەمیانەی دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا سزای ئەو کەسانە دەدات کە سەروەت‌و سامانی عێراق دەدزن و خۆپیشاندەران دەکوژن.
وتیشی، ئەو ڕێوشوێنانه هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می ئێستای دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ئیداره‌ی جۆ بایدن، سەرۆکی داهاتوی ئەمریکاش به‌رده‌وام ده‌بێت.
شینکەر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه دەستدرێژیکردنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکانی ئەمریکاو بنکە سەربازییەکان دەستدرێژیکردنە بۆسەر سەروەری خاکی عێراق.
راشیگه‌یاند، هەوڵەکانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزانی عێراق بۆ لێپرسینه‌وه‌و دەستگیرکردنی دەستدرێژکاران بەرزدەنرخێنین.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه ئه‌وه‌شی وت، ئه‌مریكا هانی وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی كه‌نداو ده‌دات له‌عێراق.