لەسەر هەڵهاتنی زیندانیانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدرێت
  2020-12-09       639       
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆی بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبارەی “هەڵاتنی زیندانیان” لەزیندانێكی هەرێمی كوردستان ڕەتدەكەنەوە و داوا دەكەن هاووڵاتیان خۆیان لەهەواڵی نادروست بەدووربگرن.

ئاوێنە: شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ژمارەیەك لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوكراوەتەوە و گوایە ئەوە دیمەنی هەڵاتنی زیندانیانە لەزیندانێكی هەرێمی كوردستان، ئێمە بوونی هەواڵێكی لەو شێوەیە بەهەموو شێوەیەك ڕەتدەكەینەوە.

ئاشكراشیكرد، داوا دەكەن هاووڵاتیان بۆ پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكانی تایبەت بەهێزە ئەمنییەكان پشت ببەستن بە سەرچاوە فەرمییەكانی حكومەت و وەزارەتەكان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×