ئه‌مڕۆ هەینی 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، نرخی
نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی خاوی
برێنت به 50 دۆلار و 34 سه‌نته، هاوكات به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 46 دۆلار
و 89 سه‌نته، به‌مه‌ش دوای نۆ مانگ له دابه‌زینی نرخی نه‌وت، یه‌كه‌مجارە به‌هاكه‌ی بگاته‌وه ئاستی 50 دۆلار.
هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆناو دەستكردن بە بەكارهێنانی لە چەند وڵاتێك و هەروەها رێككه‌وتنەكەی ئەم دواییەی گروپی ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر
بڕی بەرهەمهێنانی نەوت.