خوێندنەوەی شیعری "ئاراس" لەلایەن ئەردۆغانەوە لە باكۆ، ئێران توڕەدەكات
  2020-12-11       1330       

وەزیری دەرەوەی ئێران ئیدانەی خوێندنەوەی شیعری روباری "ئاراس" لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاوە دەكات و دەڵێت: ئاگای لەوە نییە شیعرەكە باسی بەزۆر جیابونەوەی ناوچەكانی باكوری ئاراس لە خاكی ئێران دەكات.

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، دوێنێ پێنجشەممە، لەمیانی نمایشێكی سەربازیدا لە باكۆ-ی پایتەختی ئازەربایجان لە پاڵ ئیلهام عەلییەڤ، سەرۆكی ئازەبایجاندا، ئەو شیعرەی خوێندەوە.

لە بەشێكی شیعرەكەدا باس لە "بەزۆر جیابونەوە" دەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا نوسیویەتی"بە ئەردۆغان-یان نەوتوە ئەو شیعرەی بەهەڵە لە باكۆ خوێندییەوە پەیوەندی بە جیابونەوەی بەزۆری ناوچەكانی باكوری روباری ئاراسەوە هەیە لە خاكی ئێرانی دایكییان."

هەروەها وتوشیەتی"ئایا ئەردۆغان نەیزانی كە دژبە سەروەری كۆماری ئازەربایجان قسەدەكات."

محەمەد جەواد زەریف بە ئاماژەدان بە ناوچەی ئازەربایجانی ئێران، وتوشیەتی"هیچ كەس ناتوانێت لەبارەی ئازەربایجانی ئازیزی ئێمەوە قسەبكات."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×