ئێران "روحوڵا زەم"ی لەسێدارەدا
  2020-12-12       730       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، روحوڵا زەم، بەڕێوەبەرو دامەزرێنەری كاناڵی تەلەگرامی "ئامەدنیوز" لە ئێران لە سێدارە درا.

ئاوێنە: بەپیی میدیاكانی ئێران، روحوڵا زەم، كە لەلایەن ئێرانەوە تۆمەتباركرابو بە "سیخوڕیكردن" بۆ دەزگا هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل و فەرەنساو "هاوكاریكردن"ی حكومەتی ئەمریكا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە سێدارەدراوە.

ڕوحوڵا زەم، بەڕێوبەری کەناڵی تێلگرامی “ئامەدنیوز”، دانیشوی فەرەنسا بو، ساڵی ڕابردو لە سەردانێکیدا بۆ شاری نەجەف لە عێراق، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی ئێرانەوە ڕفێندرا، دوای لێپرسینەوە لە ناوەندە ئەمنییەکانی دەسەڵات، برایە بەردەم دادگا و ١٣ تۆمەتی ئاڕاستە کرا.

بی بی سی ئاشكرایكردبو كە روحوڵا زەم لە سەردانەكەیدا بۆ عێراق راستەوخۆ لەگەڵ گەیشتنیدا لە بەغدا لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقەوە دەستگیركراوەو دوای رۆژێك رادەستی ئێران كراوە.

دادگاییكردنی روحوڵا زەم لەلایەن رێكخراوەكانی مافی مرۆڤەوە روبەڕوی رەخنە كرایەوەو رایانگەیاندبو كە "ناچار بە دانپێدانان" كراوە.

تەلەفزیۆنی ئێران چەند جارێك "دانپێدانان"ەكانی روحوڵا زەمی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا دانی بە هاوكاریكردنی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی رۆژئاوادا ناوە.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×