سزاكانی ئەمەریکا به‌سه‌ر تورکیا ته‌نها راگه‌یاندنی ماوه‌
  2020-12-12       546       

ئاژانسی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی ژمارەیێک سزا بەسەر تورکیا دەکات.

ئاوێنه‌: ئاژانسەکە لەزاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە، سزاکانی ئەمەریکا، بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس-400 رووسیەوە دامەزراوە پیشەسازییەکانی بەرگریی تورکیا و سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە دەگرێتەوە و تەنها راگەیاندنی ماوە.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، سزاکانی ئەمەریکا لەچوارچێوەی یاسای رووبەڕووبوونەوەی رکابەرەکانی ئەمەریکا دەبێت کە ساڵی 2017 دەرچووە.

بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس 400ی رووسی لەلایەن تورکیاوە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن گرژی تێکەوتووە و لەکاردانەوەی ئەوەشدا ئەمەریکا بڕیاری بەشداریی تورکیای لە بەرنامەی پەیوەست بە فڕۆکەی ئێف -35 راگرت.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×