پەرلەمانتارێكی فەتح داوای بەستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆسەر ناوەند ده‌كات
  2020-12-13       342       

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح داوا لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەكات کار بکات بۆ بەستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی ناوەندییەوە.

ئاوێنه‌: لەمبارەیەوە موختار موسەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، بە سایتی (بغداد الیوم)ی راگەیاندووە: داوا لە دیوانی چاودێری دارایی دەكەین ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە تەواوکردنی ئەو فایلەی کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بە حکومەتی فیدراڵەوە گرێدەدات .

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە:"ئاڕاستەیەک هەیە بۆ بەستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی فیدراڵەوە لە ڕێگەی کی كارتەوە ، پێویستە دیوانی چاودێری دارایی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە چوونیان بۆ هەرێم و وردبینی کردن لە تۆمار و داتاکانی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بکات".

ئەوەشی وتوە:"ئەم پێوەرە دڵنیایی دەدات لەوەی کە مووچەی فەرمانبەران لە کوردستان پارێزراوە و ژمارەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە لە هەرێم ئاشکرا دەکات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×