رایتس ۆوچ: ئێران بەشێوەیەكی دڕاندانە سزای لە سێدارەدان بۆ سەركەوتكردن بەكاردەهێنێت
  2020-12-13       479       

رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ دەڵێت: ئێران بە چەند تۆمەتێكی ناڕون سزای لەسێدارەدانی روحوڵا زەم، رۆژنامەنوسی دیاری ئەو وڵاتەی جێبەجێ كردوە كە دەوترێت لەساڵی رابردو لەمیانی سەردانێكیدا بۆ عێراق دەستگیركراوەو رادەستی ئێران كراوەتەوە، داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراقیش دەكات لەوبارەیەوە رونكردنەوە بدەن.

ئاوێنە: میدیاكانی ئێران، دوێنێ شەممە هەواڵی لەسێدارەدانی روحوڵا زەم، بەڕێوەبەرو دامەزرێنەری كەناڵی تەلەگرامی "ئامەدنیوز"یان بڵاوكردەوە كە لەلایەن ئێرانەوە تۆمەتباركرابو بە "سیخوڕیكردن" بۆ دەزگا هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل و فەرەنساو "هاوكاریكردن"ی حكومەتی ئەمریكا. 

ڕوحوڵا زەم، بەڕێوبەری کەناڵی تێلگرامی “ئامەدنیوز”، دانیشوی فەرەنسا بو. ساڵی رابردو ئێران، هەواڵی دەستگیركردنی ناوبراوی بڵاوكردەوە بەبێ ئەوەی شوێنی دەستگیركردنەكەی ئاشكرابكات.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، ساڵی ڕابردو، روحوڵا زەم لە سەردانێکیدا بۆ عێراق، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی ئێرانەوە بە هاوكاری دەسەڵاتدارانی عێراق ڕفێندراوەو براوەتەوە بۆ ئێران.

بی بی سی ئاشكرایكردبو كە روحوڵا زەم لە سەردانەكەیدا بۆ عێراق راستەوخۆ لەگەڵ گەیشتنیدا لە بەغدا لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقەوە دەستگیركراوەو دوای رۆژێك رادەستی ئێران كراوە.

تەلەفزیۆنی ئێران چەند جارێك "دانپێدانان"ەكانی روحوڵا زەمی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا دانی بە هاوكاریكردنی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی رۆژئاوادا ناوە.

هیومان رایتس ۆوچ لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو دانپێدانانە بەویستی ناوبراو خۆی نەبون و جێی گومانن كە لەسەر بنەمای ئەوانە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

هەروەها وتوشیەتی، ناوبراو لەسەر چەند تۆمەتێكی ناڕون لە پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

وتوشیەتی: لەسێدارەدانی ناوبراو دەریدەخات كە ئێران چەند "دڕاندانەو نامرۆییانە" سزای لەسێدارەدان وەك ئامڕازێكی سەركەوتكردن بەكاردەهێنێت.

رێكخراوەكە ئەوەشی خستۆتەڕو: نابێت جیهان چاوپۆشی بكات لە بەردەوامی پێشێلكردنی ئاشكرای مافەكانی مرۆڤ لە لایەن ئێرانەوە.

سەبارەت بەو راپۆرتانەشی باس لە هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەكەن لە دەستگیركردنی روحوڵا زەمدا، رێكخراەكە داوا دەكات دەسەڵاتدارانی عێراق دەستبەجێ رونكردنەوە بدەن كە ئاخۆ هێزە ئەمنییەكانیان كارئاسانییان كردوە لەو پێشێلكارییەدا.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×