ژماره‌یه‌ك له كوردانی به‌ریتانیا له شاری مانچسته‌ر بۆ نیشاندانی هاوهه‌ڵوێستی له گه‌ڵ خۆپیشاندان و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان و به تایبه‌ت شار‌و شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها بۆ ئیدانه‌كردنی
كوشتن و ئازاردان و گرتنی خۆپیشانده‌ران‌و مامۆستایان‌و چالاكوانانی مه‌ده‌نی كوردستان گردبونەوە.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ١٣ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢٠، ژماره‌یه‌ك له كوردانی به‌ریتانیا له شاری مانچسته‌ر به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی شه‌هیدانی خۆێیشاندانه‌كانی كوردستان كۆبوونه‌وه بۆ نیشاندانی هاوهه‌ڵوێستی له گه‌ڵ خۆپیشاندان و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت شار‌و شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها بۆ ئیدانه‌كردنی كوشتن و ئازاردان و گرتنی خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان‌و چالاكوانانی مه‌ده‌نی كوردستان.
عه‌لی حسێن مه‌حمود یه‌كێك له چالاكانی
خۆپیشاندانی ڕه‌وه‌ندی كوردی مانچسته‌ر له باره‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌یانه‌وه گوتی:
"ئه‌مڕۆ ئێمه لێره كۆبووینه‌ته‌وه تا هه‌ڵوێستی خۆمان به‌ئاشكرا ڕابگه‌یه‌نین
كه داواكاری خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی كوردستان ڕه‌وان و ته‌قه‌كردن و ئازاردان و
كوشتن‌یان دوپاتكردنه‌وه‌ی یه‌ك ڕاستیه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م حزبه حكومڕانانه‌ی
كوردستان به‌زۆری چه‌ك و به ناڕه‌وا ده‌ستیان به سه‌ر كوردستاندا گرتووه و
نایانه‌وێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ڕوه‌ها
ئه‌وان چاك ده‌زانن چاكسازی كردن له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان واته بڕینی
هه‌زاره‌ها هه‌زار موچه‌ی ناحه‌ق و ناڕه‌وا كه بۆ لایه‌نگران و ئه‌ندامان و
دۆستانی خۆیانیان بڕێوه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌وانیشن بوونه‌ته بارگرانی سه‌ر بودجه و
قوتی خه‌ڵك و موچه‌خۆری ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان".
هه‌روه‌ها شاخه‌وان عه‌لی یه‌كێكی تر له به‌شداربووانی
گردبوونه‌وه‌كه گوتی: "ئه‌مانه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ته‌نها یه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی
حكومڕانیان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تا ئه‌توانن كوردستان تاڵان و نابوت و لاواز
بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ كه‌رتی گشتی له كوردستان نه‌هێڵن و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه
سه‌ره‌تایی و پێویستیه‌كانی هاوڵاتی كورد به یاسا بده‌ن به كۆمپانیای بنه‌ماڵه
حكومڕانه‌كانیان ئه‌م كاره‌شیان سه‌ره‌تا به لاوازكردن و شكستپێهینان به كه‌رتی
كاره‌با و ئاو و خوێندن و ته‌ندروستی ده‌ستپێكردوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وانه
بدرێن به كۆمپانیاكانی كار و قه‌یوان و هتر، خه‌ڵكی كوردستان ئه‌گه‌ر بهێڵێت ئه‌مه
ڕووبدات ئه‌وا ڕۆژانێكی ڕه‌ش چاوه‌ڕوانی ده‌كات".
گردبوونه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی كوردی له مانچسته‌ر
پیكادیلی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان
له كاتژمێر یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر سێ به‌رده‌وام بوو.
ئەمە لەکاتێکدایە کە له ٣ی دیسه‌مبه‌ره‌وه تا ئێستا خۆپیشاندانی
ناڕه‌زایه‌تی دژی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان و گه‌نده‌ڵی بێشوماری دوو حزبی
باڵاده‌ستی كوردستان و بنه‌ماڵه‌كانیان و بێده‌نگی و به‌شداری حزبه‌كانی دیكه له
سیسته‌می تاڵانیكاری كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی دواكه‌وتنی
موچه و بێكاری به‌رده‌وامی ڕوو له هه‌ڵكشانی نێو گه‌نجان، له شاره‌كانی پیره‌مه‌گرون
و سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور و ڕانیه و ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لارو كفری و
چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه و ناو شاری سلێمانی خۆپیشاندانی ڕۆژانه به‌ڕێوه‌چوو كه
تێیدا باره‌گای زۆرینه‌ی حزبه‌كان و به‌شێك له فه‌رمانگه حكومیه‌كان له لایه‌ن
خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنرا، و له به‌رامبه‌ریشدا پاسه‌وانه‌كانی باره‌گا حزبیه‌كان
و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی حزبه حكومڕانه‌كان له گه‌ڵێك له‌و شارانه به
گوڵه وه‌ڵامی داواكاری خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه و نزیكه‌ی ده كه‌س له
خۆپیشانده‌رانی شه‌هیدكران له نێویاندا منداڵێكی ته‌مه‌ن یازده ساڵ هه‌یه، ئه‌مه
جگه له برینداربوونی ده‌یه‌ها گه‌نجی تر و ده‌ستگیركردنی سه‌ده‌ها له گه‌نجانی
خۆپیشانده‌رو ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشوو و نوسه‌رو چالاكوانی مه‌ده‌نی.