ئەمریكا سزای بەسەر توركیادا سەپاند
  2020-12-14       843       

بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگریی موشەكیی ئێس 400ی روسی لەلایەن ئەنكەرەوە، ئەمریكا سزای بەسەر فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی توركیاو سەرۆكی فەرمانگەكەدا سەپاند.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، سزاكان سێ كەسی دیكە لە فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی توركیا دەگرێتەوە.

سزادانی توركیا لەچوارچێوەی یاسای دژایەتی دوژمنانی ئەمریكادایە لە ڕێگەی سەپاندنی سزاوە كە بە یاسای كاستا ناسراوە ئەوەش لە سایەی كڕینی سیستمی بەرگریی موشەكیی ئێس400ی روسی لەلایەن ئەنكەرەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×