وەزیری دەرەوەی ئیران: ئیدانەى سزادانی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە دەکەین
  2020-12-15       593       
وەزیری دەرەوەی ئیران، ئیدانەى سزادانی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە دەکات.

ئاوێنە: محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئیران لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، ئەمریکا خووی بە سزادانى وڵاتانەوە گرتووە و بەردەوامە لەسزادانى وڵاتان.

ئاماژەى بەئەوەشدا، بەتوندی سەرکۆنەى سزادانى تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە دەکەن.

شەوی ڕابردوو، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیبووی، “سەرەڕای هۆشدارییەكانمان، توركیا بەردەوام بوو لە كڕین و تاقیكردنەوەی سیستمی بەرگریی مووشەكی ئێس 400 لە ڕوسیا. سزاكانی ئەمڕۆ بەسەر كەرتی پیشەسازیی بەرگریی توركیادا دەرخەری ئەوەیە كە ئەمریكا بەتەواوی یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی ئەمریكا لەڕێگەی سەپاندنی سزاكان جێبەجێ دەكات”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش كردووە، هیچ لێبوردنێك نیشان نادەن لە بەرامبەر مامەڵەكردن لەگەڵ كەرتی بەرگریی ڕوسیا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×