پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە
  2020-12-15       286       
پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات.

ئاوێنە: بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە پەڕلەمانی عیراق كۆببێتەوەو بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئەندامبوونی عیراق لە ڕێكخراوی هەیدرۆگرافیی نێودەوڵەتی دەدرێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەیاسای ئەندامبوونی عیراق لە پرۆتۆكۆلی 1996 لە ڕێككەوتنی ڕێگریكرن لە پیسبوونی دەریایی و پڕۆژەپێشنیازی هەمواری یەكەمی یاسای پەڕلەمان دەكرێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەپێشنیازی هەمواری یاسای بڵاوكردنەوە لە ڕۆژنامەی فەرمی.

هەر بەپێی كارنامەكە، ژمارەیەك پەڕلەمانتاری نوێ سوێند دەخۆن و چاو بەو تانانەشدا دەخشێنرێتەوە كە لە ڕاستی ئەندامێتی ژمارەیەك پەڕلەمانتار پێشكەش كراون.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×