مستەفا کازمی سەردانی تورکیا دەکات
  2020-12-15       604       
مستەفا کازمی
بریاره‌ 17ی‌ ئه‌م مانگه‌، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا بکات‌و ئەمڕۆ سێشەممەش دکتۆر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئەنقەرە.

ئاوێنه‌: حەسەن ئەلجەنابی باڵیۆزی عێراق لەئەنقەرە رایگه‌یاندووه‌، ئەمڕۆ پێشوازی لەفوئاد حسێن‌و وه‌فدی یاوەری کردووە، لەچوارچێوەی ئاماده‌كاری بۆ سەردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ مستەفا کازمی بۆ ئەو وڵاتە كه‌ بریاره‌ لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئه‌نجامبدرێت.
 
پێشتر باڵیۆزی عێراق لەئەنقەرە رایگەیاندبو، له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی‌ ڕه‌سمی‌ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، رۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2020 سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەکات.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×