2020-12-15   1363     
رئيس كتلة بدر النيابية النائب حسن شاكر
سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لەئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌دەستی دەستی پێكردن له‌دانوستانه‌كاندا‌و ده‌ڵێت، هەرێم پابەندنەبووە بەڕێککەوتنەکانی لەگه‌ڵ حکومەتی فیدراڵ، بۆیه دانوستانه‌كان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
ئاوێنه: حەسەن شاکر، سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لەئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ئاژانسی هەواڵیی عێراقیی ڕاگه‌یاندووه، حکومەتی هەرێم پابەندی 1%ی ڕێککەوتنەکانی پێش‌و نەبووە لەگەڵ بەغداو لەداهاتوشدا پابەند نابێت، بۆیە کەموموڕییەکە لەهەرێمی کوردستانەوەیە کە پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت.
به‌وته‌ی ناوبراو، وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێم دەستی دەستی دەکەن‌و دانوستان لەسەر چەند دۆسیەیه‌ک دەکەن کە سەرەکی نین.
حەسەن شاکر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هەرێم پابەندنەبووە بەڕێککەوتنەکانی لەگه‌ڵ حکومەتی فیدراڵ، بۆیه تائێستا دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هەولێر هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.