وتەبێژی حكومه‌تی‌ عێراق: یاسای بودجە دەتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر بکات
  2020-12-15       878       
حەسەن نازم
وتەبێژی حكومه‌تی‌ عێراق ‌ده‌ڵێت، یاسای بودجە دەتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر بکات. جه‌خت له‌وه‌ش‌ ‌ده‌كاته‌وه‌ كه هەرێمی كوردستان پابەندە بەیاسای كورتهێنانی داراییەوه‌.

ئاوێنه‌: حەسەن نازم، وتەبێژی حكومه‌تی‌ عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیران ئامادەکاریی دەکات بۆ کۆبونەوەیەکی تایبەت بەپەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021. وتیشی‌، حکومەتی فیدڕاڵ باوەڕیوایە یاسای بودجە دەتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەربکات.

حەسەن نازم ڕونیكرده‌وه‌ كه‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان پابەندە بەیاسای كورتهێنانی دارایی -یاسای‌ قەرزەوه‌و ئەو یاسایەش دەبێتە بنەما بۆ سەرجەم ڕێککەوتنەکان، بەگوێرەی یاسای قەرز حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبونی لەسەرە.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×