سلێمانی بەرزترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا لەسەر ئاستی عیراق تۆماركرد
  2020-12-16       994       

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1553 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1766 كەسیش چاكبوونەتەوە و 22 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین ژمارەی لە سلێمانیە.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌16ی‌ كانونی یەكەمی2020، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زار و 553 توشبووی‌ نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌ و به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ توشبووان گه‌یشته‌ 578 هه‌زار و 916 كه‌س. 

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و كەركوك بوون، هەروەها لە سلێمانی 53 و هەولێر 44 و دهۆك 141 حاڵەت تۆماركراوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كە 1766 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 22 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان بە شاری كەركوكەوە 15 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە سلێمانی بوون.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×