هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رەتدەكرێتەوە
  2020-12-16       470       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لە خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی فەرماندەییەكە دەكەن لەلایەن سیستمی بەرگری موشەكیی باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە لە بەغدا.

ئاوێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند"ئەو هەواڵانە راست نین كە لەلایەن چەند دەزگایەكی راگەیاندن و چەند پێگەیەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوكراونەتەوەو باس لە خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دەكەن لەلایەن سیستمی بەرگریی باڵیۆزیانەی ئەمریكاوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە هەواڵەكە دورە لە راستییەوەو داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن كردوە، وریا بن لە گواستنەوەی هەواڵەكاندا و پشت بە سەرچاوە رەسمییەكان ببەستن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×