كازمی گەیشتە ئەنقەرە
  2020-12-17       409       

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.

ئاوێنه‌: كازمی بە سەرۆكایەتی وەفدێكی حكومیی و لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار سەردانی توركیای كردووە.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بڵاویكردوە كە ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ كازمی‌ له‌ توركیا په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و تاووتوێكردنی‌ چه‌ند پرسێكی‌ دیكه‌ی‌ جێ بایه‌خی‌ هه‌ردوولایه‌.

بڕیارە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ ئەردۆغان لە كۆشكی سەرۆكایەتی بە فەرمی پێشوازی لە كازمی بكات و پێكەوە كۆدەبنەوە. پاشان كۆبوونەوەی وەفدی هەردوولا بەڕێوەدەچێت. دواتر لەسەر شەرەفی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئێوارەخوانێك لە كۆشكی سەرۆكایەتی توركیا رێكدەخرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×