"کەس ناوی ئەو بانکانە نازانێت کە هەرێم داهاتی نەوتیان تێدا دادەنێت"
  2020-12-17       963       

سەرۆكی كوتلەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەینێت ، وەفدی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی نەگەیشتوەتە هیچ ڕێککەوتنێک.

حەسەن شاکر، سەرۆکی کوتلەی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند ، وەفدی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی نەگەیشتوەتە هیچ ڕێککەوتنێک.

وتیشی : " کەس ناوی ئەو بانکانە نازانێت کە هەرێم داهاتی نەوتیان تێدا دادەنێت".

ئەوەیشی وت :" دەستور دەسەڵاتی فراوانی بە هەرێم داوەو ئێمە تێبینیمان هەیە لەسەری ، دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەکان پەیوەستن بە حکومەتی ناوەندییەوە".

دوێنێ چوار شەممە شاندی حكومەتی هەرێم و بەشێك لە پەرلەمانتاران و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاڵپشتی لە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات.

نووسینگەی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەدوای كۆبوونەوەكەی دوێنێ شاندی كوردستان و بەشێك لە پەرلەمانتاران و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی وتوویەتی:" ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاڵپشتی لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×