به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی دۆلار پێویستی بەڕەزامه‌ندی پەرلەمان‌و ئەنجومەنی وەزیران نییه‌
  2020-12-18       751       

ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی دۆلار له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ بانکی ناوەندیدایه‌و پێویستی بەڕەزامه‌ندیپەرلەمان‌و ئەنجومەنی وەزیران نییه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناردا ده‌ڵێت، یاسای بانکی ناوەندی ژمارە (٥٦) ساڵی ۲٠٠٤ و هەموارەکانی پێناسەی بانکی ناوەندی دەکات، لەڕوانگەی ئەم پێناسەوە ئەگەر نرخی دۆلاری‌ لەبەرانبەر دیناردا دیاریکرد ئەوا هیچ دەسەڵاتێکی دیکە وەک ئەنجومەنی وەزیران یان پەرلەمان ناتوانن ڕێگریی لێبکەن‌و پێویستیشی بەڕەزامەندی هیچ کامیان نییە. 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەساڵی ۲٠۱٥دا لەیاسای بوجەدا دەقێکیان نوسیوه‌  بۆ دیاریکردنی بڕی خستنە بازاڕی دۆلار بە(٥٠) ملیۆن دۆلار، هەرزو دادگای فیدراڵی هەڵیوەشاندەوەو کۆمەڵی دارایی جیهانیش هۆشداریدا لەو هەڵوێستە.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید راشیگه‌یاندووه‌، بۆیە لەئێستادا کە بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەرزدەکاتەوە بۆ هەر ۱٠٠ دۆلار بەرانبەر ۱٤٥٠٠٠دینار  پێویستی بەڕەزامندی پەرلەمان نابێت. مەگەر بانکی ناوەندی خۆی پاشگەز ببێتەوە له‌بڕیاره‌كه‌ی‌.

ده‌قی‌ یاسای بانکی ناوەندی ژمارە (٥٦) ساڵی ۲٠٠٤ و هەموارەکانی بۆ پێناسەی بانکی ناوەندیی:

2. يتمتع البنك المركزي العراقي بالاستقلال فيما يقوم به من مساعي بغية تحقيق اهدافه وتنفيذ مهامه , ويخضع للمسائلة وفقا لما ينص عليه هذا القانون . ولا يتلقى البنك المركزي العراقي اية تعليمات من أي شخص او جهة بما في في ذلك الجهات الحكومية الا فيما ورد فيه نص يقضي بغير ذلك في هذا القانون . يتم احترام استقلال البنك المركزي العراقي , ولن يسعى أي شخص او جهة من اجل التاثير على نحو غير ملائم على أي عضو من اعضاء اية هيئة لصنع القرار تابعة للبنك المركزي العراقي فيما يتعلق بالقيام بواجبات وظيفية تجاه البنك ولن يقوم أي شخص او جهة بالتدخل في نشاط البنك المركزي العراقي
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×