نرخی دراوەكان لەكاتی كردنەوەی بازاڕ
  2020-12-19       1626       

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخێکی نوێیان تۆمارکردو نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لەگەڵ ئەوەی بە بەرزی ماوەتەوە بەڵام به‌راورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئاوێنە: دوێنێ هەینی لە سایەی بانگەشەكان بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار لە لایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە، بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبونەوەیەكی پێوانەیی تۆماركردو نرخی 100 دۆلار گەیشتە 137 هەزار دینار. 

نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمجۆرەیە:

نرخی 100 دۆلار بە 136ھەزار دیناره‌.

نرخی 100 یۆرۆ بە 165هەزار دیناره‌.

نرخی 100 پاوەن بە 183 هەزار دیناره‌.

نرخی 100 لیرەی تورکی بە 17ھەزار و 750 دیناره‌.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ پێنج هه‌زار و 500 دیناره‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×