ئێستا..نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2020-12-19       2081       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا، نرخی دۆلار پێ بە پێ هەڵكشانی بەخۆیەوە بینی تا بەهای 100 دۆلار گەیشتە نزیكەی 139 هەزار دینار، بەڵام كەمێك لەمەوبەر نرخەكەی بۆ 134 هەزار دینار دابەزی.

ئاوێنە: بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە نوسینگەی "شاخی هەڵەدن"ەوە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی شاری سلێمانی بە ئاوێنە دراون، لە ئێستادا (2:20 خولەكی پاشنیوەڕۆ) نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 134 هەزار دینار دابەزیوە. 

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار تا نیوەڕۆ گەیشتە 138 هەزارو 750 دینار بەڵام لە پاشنیوەڕۆوە دەستی بە دابەزین كردۆتەوەو نرخەكە ناجێگیرە.

لەلایەكی دیكەوە ئامانج میرزا خاوەنى نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕى دراو لە سلێمانى، رایگەیاند، هۆکارە سەرەکیەکەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار، دزەپێکردنى پڕۆژە یاساى بودجەى (2021)ى عێراقە، کە خەڵک پێیوایە لە ساڵى داهاتودا بەهاى دینارى عێراقى کەمدەکات و نرخى (100) دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر (150) هەزار دینارى عێراقى دەبێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×