2020-12-19   496     
ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینی مۆدێرنا دژی كۆرۆنا، ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان له‌ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینی مۆدێرنا و به‌وه‌ش ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنا بۆ خۆپارێزی له‌كۆرۆنا بووه دووه‌م ڤاكسین كه‌ڕه‌زامه‌ندی به‌كارهێنانی له‌ناكاوی له‌و وڵاته وه‌رگرتووه.
ئاوێنه: ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان له‌ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینی مۆدێرنا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پسپۆڕانی ده‌ره‌كی ئیداره‌كه‌وه په‌سه‌ندكرا. ڤاكسینی مۆدێرنا كه ره‌زامه‌ندی به‌كارهێنانی وه‌رگرت.
ووه یه‌كه‌م ڤاكسینی دژی كۆرۆنایه كه پشت ده‌به‌ستێت به ته‌كنه‌لۆژیای ئاڕ ئێن ئه‌ی و ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌واڵێكی دۆڵخۆشكه‌ره بۆ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا كه وڵاته‌كه‌یان ئاستێكی به‌رزی پێوانه‌یی له‌تووشبووان و گیان له‌ده‌ستدانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تۆماركردووه.