لەبەردەم بانکی ناوەندی عێراق هێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێکرا
  2020-12-19       644       

به‌هۆی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار و ناڕەزایی دەربڕین و کاردانەوەی هاووڵاتیان هێزێكی‌ ئەمنیی‌ زۆر لەبەردەم بینای‌ بانكەکە‌ و ژمارەیەك فەرمانگەی‌ تری‌ حكومی‌ لە بەغدا بڵاوەی پێكراوە.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020 نوسینگەی‌ راگەیاندنی‌ فەرماندەیی هێزەكانی‌ پاراستنی‌ یاسا  ڕایگەیاند، "هێزەکانمان لە بەردەم بینای‌ بانكی‌ ناوەندیی‌ عیراق و لە گۆڕەپانی‌ فیردەوس و بەردەم بینای‌ وەزارەتی‌ كارەبا و سەندیكای‌ ئەندازیاران بڵاوكراونەتەوە."

ئه‌وه‌ش لەکاتێکدایە، دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار نیگه‌رانی و ناڕەزایی لای هاووڵاتیان دروستکردووە و بە زیان گه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ناویده‌نێن،جێی ئاماژه‌یه‌ نوسینگەکە هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو هێزانەی ئاشكرا نەکردووە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×