موقتەدا سەدر لەسه‌ر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هاته ‌ده‌نگ
  2020-12-19       1345       
 
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە بارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی هۆشداری دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت ئەو هەنگاوە لە داهاتوودا قەیرانی قوڵتر دروستبكات.

ئاوێنه‌:   موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر ڕایگەیاند بانكی ناوەندی و تەواوی بانكەكانی دیكە دیلی دەستی گەندەڵ و گەندەڵكاران و پێویستە لەسەر حكومەت و پەرلەمانی عێراق ڕێگا چارەیەكی تایبەت بدۆزنەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفت و قەیرانانە.

ڕاشیگەیاند بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كە وەك چەكێك بۆ دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانە بەكاردەهێنرێت دوولایەنەیە و ڕەنگە عێراق لەم قۆناغە دەرباز دەكات ,بەڵام لەداهاتوودا قەیرانێكی قوڵتر دروست بكات كە زەرەرمەندی یەكەم گەلی عێراقن. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×