نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان
  2020-12-20       591       
نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

ئاوێنە: ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 20ی كانونی دووەمی عام 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی نەوتی برێنت بە 52 دۆلار و 26 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 49 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتن ڕێكخراوی ئۆپێك كە بڕی نەوت زیاتر بكەن.

هاوكات هەڵكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×