كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی بودجە دەستیپێكرد
  2020-12-20       640       
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەتی خۆی تایبەت بە تاوتوێكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران دەستپێكرد.

ئاوێنە: بڕیارە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا پرۆژەیاسای بودجەی 2021 پەسەند بكرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

لەبارەی كێشەكانی هەرێم و بەغداشەوە شەوی رابردوو وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكرد لە ئەنجومەنی وەزیران رێككەوتن لەسەر كێشەكانی هەرێم كراوە، بەڵام دەبێت پەرلەمانیش پەسەندی بكات.

بەپێی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەكە مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هۆشداری لە داڕمانی سیستمی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە عیراق داوە، ئەگەر بەپەلە چارەسەری كێشەكان نەكرێن.

دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی كۆبووەوە، بەڵام دەنگدان بە پڕۆژە یاساكەی بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە دواخست.

ئەمەش لەكاتێكدایە موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە چاوپێكەوتنێكیدا كە لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبییە ئەنجامیدابوو، ڕایگەیاند، ئەو قەیرانە سیاسییەی ئێستا ڕووی لە عیراق كردووە پەیوەندی بە گەندەڵی و پارە و دەسەڵاتەوە هەیە.

وتیشی”گونجاو و ڕێگەپێدراو نیە جارێكی دیكە بگەڕێینەوە بۆ ئەو هاوكێشە گەندەڵییەی كە پێشتر هەبووە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×