كازمی: پۆست و بردنەوەی هەڵبژاردنم لا گرنگ نین
  2020-12-20       547       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پۆست و كورسی و بردنەوەی هەڵبژاردنی لا گرنگ نین، جەختی لە هێنانەدی"چاكسازییەكی راستەقینە" كردەوە بەبێ ئەوەی دەست بۆ "هەژاران و بێبەشان" ببرێت.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق، مستەفا كازمی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە وتەیەكدا لە پەراوێزی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بۆ تاوتوێكردنی بودجە، وتویەتی"هیچ كەسێك نایەوێت لەگەڵ گەلدا راستگۆ بێت و بەرپرسیارێتی چاكسازی ریشەیی ئابوریی لە ئەستۆ بگرێت و بەتەواوی لە قەیرانەكە رزگارمان بكات."

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتوشیەتی"من درۆتان لەگەڵ ناكەم، پۆست و كورسی و بردنەوەی هەڵبژاردنم لا گرنگ نین. دەمەوێت راستگۆ بم لەگەڵتان، لەگەڵتان دەمێنمەوەو پێكەوە كاردەكەین بۆ بەدیهێنانی چاكسازییەكی راستەقینە كە وڵات بەرەو گەشەسەندنێكی راستەقینە ببات بەبێ دەستبردن بۆ هەژاران و بێبەشان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×