هەڵوێستی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی ئەمشەو بۆ سەر ناوچەی سەوز
  2020-12-20       577       

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاند، سیستمی بەرگریی موشەكی باڵیۆزخانەكەیان بەرپەرچی ئەو موشەكانەی داوەتەوە كە ئەمشەو ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراون و ئەو هێرشانە پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتین و دەستدرێژین بۆ سەر سەروەری عێراق و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكەین رێگە لەو هێرشانە بگرن و بەرپرسانیان سزابدەن.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریكا، كەمێك لەمەوبەر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەو موشەكانەی ناوچەی سەوزیان كردە ئامانج لەلایەن سیتسمی بەرگری باڵیۆزخانەكەوە وەڵامدراونەتەوە.

وتوشیەتی: موشەكەكان زیانێكی ماددی سوكیان بە كۆمەڵگەی باڵیۆزخانەكەیان لە ناوچەی سەوز گەیاندوە بەڵام هیچ بریندارێكی یاخود زیانێكی گیانیان لێنەكەوتۆتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، زانیاریمان پێگەیشتوە كە چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبونی نزیك لە باڵیۆزخانەكەمان زیانی ماددیان پێگەیشتوەو هەروەها ئەگەریشی هەیە برینداری مەدەنی هەبن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا دوپاتیكردۆتەوە كە ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماتییەكان پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی و دەستدرێژی راستەوخۆن بۆ سەر سیادەی حكومەتی عێراق.

باڵیۆزخانەكە داوای لەسەرجەم سەركردە سیاسی و حكومییەكانی عێراق كردوە رێكار بگرنە بەر بۆ رێگرتن لەو جۆرە هێرشانەو لێپێچینەوە لە بەرپرسانی ئەو هێرشانە.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×