پۆمپێیۆ: هێرشەكەی بەغدا میلیشیاكانی ئێران ئەنجامیان داوە
  2020-12-21       584       
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هێرشەكانی شەوی شەوی رابردووی سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا بە هەوڵێك بۆ تێكدانی سەقامگیری عێراق ناوبرد.

ئاوێنە: مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیامێكدا كە لە توێتەر بڵاویكردەوە رایگەیاند میلیشیاكانی سەر بە ئێران جارێكی دیكە هێرشیان كردەوە لە بەغدا و سڤیل بوونە قوربانی.

پۆمپێیۆ وتی: مافی گەلی عێراقە ئەو كەسانە دادگایی بكات و پێویستە لەسەر ئەو گەندەڵ و تاوانكارانە كۆتایی بێنن بە كارەكانیان بۆ تێكدانی سەقامگیری.

شەوی رابردوو موشەكبارانی ناوچەی سەوز لە بەغدا كرا و باڵیۆزخانەی ئەمریكا كرایە ئامانج، كە لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی باڵیۆزخانەكەوە وەڵامی هێرشەكان درایەوە.

بەشێك لە موشەكەكان بەر شوێنی گشتی و یەكەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان كەوتن و ژمارەیەك كەس بریندار بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×