ژێردەریاییەكی ئەتۆمیی ئەمریكا گەیشتە كەنداو
  2020-12-21       604       

هێزی دەریایی ئەمریكا، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، ژێردەریایی یو ئێس ئێس جۆرجیا، كە هەڵگری موشەكەو بە وزەی ئەتۆمی كاردەكات، بە گەورویی هورمزدا تێپەڕیوەو گەیشتۆتە سنورە ئاوییەكانی كەنداو.

ئاوێنە: هێزی دەریایی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە كە بونی ئەو ژێردەریاییە لە ناوچەكە، جەخت كردنەوەیە لەسەر پابەندبونی ئەمریكا بۆ هاوبەشەكانی لە ناوچەكەو هەروەها پاراستنی ئاسایشی دەریایی و ئامادەیی واشنتۆنە لە بەرگریكردن لە هەر هەڕەشەیەك.

بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریكا، ژێردەریایی یو ئێس ئێس جۆرجیا توانای هەڵگرتنی 154 موشەكی لە جۆری كروز تۆماهۆك هەیە.

ناردنی ئەو ژێردەریاییە ئەمریكییە لەكاتێكدایە كە گرژیی لەنێوان ئەمریكاو ئێران لەناوچەكە لە ئارادایەو، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هێرشە موشەكییەكەی شەوی رابردوی بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا دایە پاڵ گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران.

بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی لێدوانەكانی پۆمپیۆی كردو رایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئێرانیش هەر لەناوچەی سەوزی بەغدایەو هێرشکردنە سەر هەر نێردەیەکی دیپلۆماتی یان ناوچەکانی نیشتەجێبون هەڵەیە و لەلایەن یاسای نێودەوڵەتییەوە قەدەغەکراوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×