وەزیری دارایی عیراق: ئامانج لە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار پاڵپشتكردنی خەڵكی كەم دەرامەتە
  2020-12-22       579       
وەزیری دارایی عیراق ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار داهاتەكان زیاد دەكات و ئامانج لێی پاڵپشتكردنی خەڵكی كەم دەرامەتە.

ئاوێنە: عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق، ڕایگەیاند:” كە دەستمان كردووە بە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عیراقی بۆ پاراستنی ئابووری وڵات بووە”.

وەزیری دارایی عیراق وتیشی:”بودجەی 2021 یەكەم هەنگاوە ئاڕاستەی چاكسازی ئابووری تێدا پەیڕەو دەكرێت و بەهۆی گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار داهاتەكان زیاد دەكات و ئامانج لێی پاڵپشتكردنی خەڵكی كەم دەرامەتە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×