سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران و سەرجەم گروپە هاوپەیمانەكانی
  2020-12-22       488       
سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران و سەرجەم گروپە هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێك بۆسەر ئیسرائیل.

ئاوێنە: تۆڕی سپوتنیك بیویكردەوە، ئاڤیو كوخاوی سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، با دۆخەكە بە ڕوونی بە دوژمنان ڕابگەیەنم، وەڵامی ئێمە بە تەواوەتی ئامادەیە و ڕاهێنانەكانیش كۆتاییان هات،وە.

ماوەیەك لەمەوپێش چەندین بەرپرس و زانای ئەتۆمی ئێران لەو وڵاتە كوژران و ئێرانیش ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەكات وچەندین بەرپرسی ئێرانیش ئاشكرایانكردووە، تۆڵە لە ئیسرائیل دەكەینەوە، بەرپرسانی ئیسرائیلیش هۆشداری تۆڵەكردنەوە بە ئێران دەدەن.

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل ئاشكراشیكرد، گوێمان لە هەڕەشەیەكانی ئێران دەبێت، ئەگەر ئێران و هاوپەیمانەكانی هەر هەنگاوێك لەبەرانبەر ئیسرائیل هەڵگرن، ئەوا دەبێت بزانن كە باجێكی قورس دەدەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×