عەسایب: عادل عەبدولمەهدی هەڵەیەكی ستراتیژی كرد بە قسەی سیستانی كرد
  2020-12-22       964       

نەعیم عەبودی پەرلەمانتاری لیستی عەسایب لە پەرلەمان بەسەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی پێشوو عادل عەبدولمەهدی هەڵەیەكی ستراتیژی كرد دەستیلەكاركێشایەوە لەسەر قسەی مەرجەعیەتی نەجەف.  

ئاوێنه‌: نەعیم عەبودی رایگەیاند ''عادل عەبدولمەهدی لەدەستلەكاركێشانەوەكەیدا هۆكارەكەی گێڕایەوە بۆ وەڵامدانەوەی مەرجەعیەتی شیعە نەك ملكەچكردن بۆ خۆپیشاندەران و هەنگاوەكەشی بە "هەڵەیەكی ستراتیژی" ناوبرد''.  

عەبودى كە كەسایەتییەكی نزیكە لە قەیس خەزعەلی، بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانە بیانییەكانی رەتكردەوە و داوای لە گروپە چەكدارەكان كرد چاوەڕێ بكەن تا وەڵامی ئەمەریكییەكان وەردەگرن و وتی "ئەگەر نەگەشتینە چارەسەر ئەوە مافی دەستوری و ئایمانی خۆمان بەكاردەهێنین دژی بارەگا سەربازییەكان".  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×