ئەمەریكا سزای نوێی بەسەر سوریادا سەپاند كە خانمی یەكەمی ئەو ووڵاتەشی تێدایە
  2020-12-23       465       

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاشكرایدەكات، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتی سووریا و بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە سەپاند و خانمی یەکەمی ئەووڵاتەشی تێدایە.

ئاوێنه‌: مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سزا سەپێنراوە نوێیەکان ئەسما ئەسەد، هاوژینی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریاش دەگرێتەوە، کە لەدایکبووی بەریتانیایە.

پۆمپەیۆ گوتیشی:  ئەمریکا کەسایەتی و دامەزراوە سوورییەکانی خستە نێو لیستی رەشی خۆیەوە و وڵاتەکەی لە سزادانی ئەوانە بەردەوامدەبێت، کە کاردەکەن بۆ درێژەکێشانی جەنگی ناوخۆیی سووریا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەشڵێت: ئەسما ئەسەد، بەرپرسە لە هەوڵەکانی رێگرتن لە گەیشتنە چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی ناوخۆیی سووریا، سزاکان ژمارەیەکی دیکەی ئەندامانی ماڵباتی ئەسمای گرتووەتەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکی جیادا ئاشکرایکرد، سزا نوێیەکان دوو ئەندام و 9 دامەزراوەی بازرگانی و بانکی ناوەندیی سووریا دەخاتە ناو لیستی سزاکانەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پشتگیری خەڵکی سووریا بەردەوامە، لەسەرەتای ململانێی ئەو وڵاتەوە تائێستا، ئەمریکا 12 ملیار دۆلار هاوکاریی بەخشیووەتە ئەو سوورییانەی پێویستیان بەهاوکارییە.

سووریا سزای لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپاوە بەسەردا سەپێنراوە، کارەکە بووەتە هۆکاری بلۆککردنی دراوە بیانییەکانی ئەو وڵاتە و سەدان کۆمپانیا و کەسایەتی سووریا لە بانکەکاندا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×