بەرهەم ساڵح یاسای بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەندکرد
  2020-12-24       472       

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاسای بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەندكرد كە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتو بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، لەمیانی پەسەندکردنی یاساکەدا سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەردو دادپەروەر هەروەها بۆ ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بتوانێت ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.

پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمار، دوای ئەوە دێت كە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درابو و رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرابو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×