حەلبوسی: دەستبردن بۆ موچەی فەرمانبەران هێڵی سورە
  2020-12-24       538       

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق جەختدەکاتەوە کە دەستبردن بۆ موچەى فەرمانبەرانى ئاسایى هێڵى سورەو رایدەگەیەنێت، دادپەروەرى کۆمەڵایەتى بە کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەران بەدی نایەت كە لەلایەن حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانەوە كراوەتە ئامانج لەژێر ناوی چاكسازی ئابوریدا.

ئاوێنە: محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند"موچەى فەرمانبەران هێڵى سورە"و وتیشی: عێراق پێویستى بە گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی زیاتر بۆ ده‌وڵه‌ت و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا له‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و ڕێگرى کردن له‌ قاچاخ و زیادكردنی داهاتی نانه‌وتی و ره‌خساندنی هه‌لی وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌قینه‌ بۆ دابینكردنی هەلى  كار بۆ بێكار و پێشکەشکردنى خزمه‌تگوزاریە بۆ هاوڵاتیان، نه‌ك په‌نابردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران کە بوەتە ئامانجی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له ‌ژێر ناوی چاكسازی ئابوری.

راشیگەیاندوە، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله‌باڵا و پلەتایبه‌ته‌كان و لێپرسینەوە لەوانەى کە دو موچەیان هەیە،‌ نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایى.

ئەو هەڵوێستەى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە، لە پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى (2021)ى عێراقدا كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراوەو رەوانەی پەرلەمان كراوە، چەند رێوشوێنێک بۆ کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەران گیراوەتەبەر.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×