رۆژنامەیەك دەڵێت: ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا چۆڵكردوە
  2020-12-25       590       

رۆژنامەی "ئەلعەرەب"ی چاپی لەندەن، ئەمڕۆ هەینی، لە زاری چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماتییەوە بڵاویكردۆتەوە كە ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی خۆی لە بەغدا چۆڵكردوەو بەشێك لە كارمەندەكانیشی بۆ هەولێر گواستۆتەوە.

ئاوێنە: رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردوە كە پڕۆسەی چۆڵكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، هاوكاتە لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی هێرشە موشەكییەكان بۆ سەر ناوچەی سەوزو هەورەها نزیكبونەوەی یەكەم ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی كە رۆژی 3ی كانونی دوەمی ئەمساڵ لە هێرشێكی ئاسمانی هێزەكانی ئەمریكادا لە بەغدا كوژران. 

رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەكانەوە ئاشكرایكردوە كە بەشێك لە كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بەشێوەیەكی كاتی براونەتەوە بۆ ئەمریكاو بەشێكیشیان گوازراونەتەوە بۆ شاری هەولێر و بەشێكی دیكەشیان كە بەرپرسی بەڕێوەبردنی چالاكییە سەرەكییەكانن بۆ شوێنێكی بەدیل لە بەغدا گوازراونەتەوە.

شەوی یەكشەممەی رابردو بە هەشت موشەكی جۆری كاتیۆشا هێرش كرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغداو باڵیۆزخانەی ئەمریكاش رایگەیاند، سیستمی بەرگریی موشەكیی باڵیۆزخانەكەیان وەڵامی بۆ موشەكەكان هەبوە.

هێرشەكە لەلایەن سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری عێراقەوە بەتوندی ئیدانە كراو رۆژی دوشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق وتبوی، كۆمەڵێك كەسیان بەتۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەكە دەستگیركردون.

ئەمریكا میلیشیاكانی سەربە ئێرانی تۆمەتباركرد بە ئەنجامدانی هێرشەكە بەڵام ئێران ئەوەی رەتكردەوە. 

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێكی باڵای ئەمریكاوە رایگەیاندبو، رۆژی چوارشەممە، لەكۆبونەوەیەكدا گەورە بەرپرسانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رێككەوتون لەسەر كۆمەڵێك بژاردە بۆ ئەوەی بیانخەنە بەردەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بە ئامانجی رێگەگرتن لە هەر هێرشێك بۆ سەر سەربازان یاخود دیپلۆماتكارانی ئەمریكا لەعێراق.

هەروەها دوێنێ پێگەى "ئەکسیوس"ى ئەمریکى رایگەیاندبو كە ئەمریكا تاوتوێی داخستنى خێراى باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا دەکات و لە ئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەكەشیدا، ماسیۆ تولەر باڵیۆزى ئەمریکا بۆ هەولێر یان بۆ بنکەی سەربازیی ئەسەد لە خۆرئاواى عێراق دەگوازرێتەوە.    

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا سەبارەت بە هێرشەكان بۆ سەر ناوچەی سەوز رایگەیاندبو، قسە هەیە دەربارەی ئەوەی هێرشی دیكە بكرێتە سەر ئەمریكییەكان لە عێراق و جەختیشی كردەوە كە كوژرانی هەر كەسێكی ئەمریكی لە ئەستۆی ئێرانە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×