لە عێراق 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-12-25       462       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی ئەوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی ڤایرۆسەكە بون و هاوكات رێژەی مردن بە كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە بەجۆرێك لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق گیانیان لەدەستداوەو لە 11 پارێزگاو دو ناوچەی بەغدا هیچ حاڵەتێكی مردن بە ڤایرۆسەكە تۆمارنەكراوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 39 هەزار و 288 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان یەك هەزارو 140 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 531 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی ڤایرۆسەكە لە سەرتاسەری عێراق گیانیان لەدەستداوەو هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەكە لە 11 پارێزگای عێراق و دو ناوچەی بەغدا تۆمارنەكراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 589 هەزار و 943 كەس و لەوانە 12 هەزارو 755 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 528 هەزارو 872 كەسیان چاكبونەتەوەو 48 هەزارو 316 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 192 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×