2020-12-25   575     
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت باشترین پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت. جهخت لهوهش دهكاتهوه كه گفتوگۆکانیان لەڕوی ئاشتیو هەواڵگرییەوە بەردەوامە.
ئاوێنه: لهدوای نوێژی ههینی لهمزگهوتی ئایاسۆفیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوەو لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە قسەی کردو وتی، "لەبواری هەواڵگریدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل نەپچراوەو بەردەوامە. بەڵام لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵادا هەندێک کێشەمان هەیە. ئەستەمە هەڵوێستی ئیسرائیل لەبارەی خاکی فەلەستینەوە پەسندبکەین. ئەمە خاڵی جیاوازی نێوان ئێمەو ئیسرائیلە، ئەگەرنا دڵمان دەخوازێت کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵیاندا بگاتە خاڵێکی باشتر."
پێشتر تورکیا رەخنەی لەرێککەوتننامەی ئاساییبونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل - ئیماراتو ئیسرائیل - بەحرەین گرت کە لە ١٥ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بەدەستپێشخەری ئەمریکا واژۆکرا.