سه‌در: عێراق بۆ‌ته‌ قوربانی ململانێ‌و ناكۆكی نێوان ئه‌مریكاو ئێران
  2020-12-25       496       
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ده‌ڵێت، عێراق بۆتە قوربانیی ململانێی نێوان ئەمریکاو ئێران، داواش لەئێران دەکات کە ململانێکانی‌ له‌عێراق دوربخاتەوە. 

ئاوێنه‌: موقته‌دا سه‌در له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی‌‌، "عێراق بۆته‌ قوربانی ململانێ‌و ناكۆكی نێوان ئه‌مریكاو ئێران، به‌جۆرێكی زیانی پێگه‌یاندوه‌، كه‌ ناكرێت چیتر بێده‌نگی به‌رامبه‌ر بكرێت". به‌وته‌ی‌ ئه‌و، "عێراق بۆ‌ته‌ گۆڕه‌پانی سه‌ربازی‌و سیاسیی‌و ڤایرۆسیی، ئه‌وانه‌ش هۆكارن بۆ لاوازكردنی حكومه‌ت‌و ماندوكردنی گه‌لی عێراق."

سەدر هۆشداریش دەدات کە عێراق بەشێک نییە لەململانێکان، له‌و ڕوه‌وه‌ دەڵێت، "هۆشداری دەدەمە داگیرکەر لەقوڵبونەوەی ئەو ململانێیە. چونکە عێراق‌و عێراقییەکان لایەنێک نین لەململانێکەو ئێمە لەقۆناغی بونیادنانی عێراقی خۆشەویستداین".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×