سوپای عێراق: هەوڵەكانمان بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی هێرشە موشەكییەكان چڕكردونەتەوە
  2020-12-26       486       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق دڵنیایی دەدات كە بەغدا ئارامەو هیچ هەڕەشەیەكی لەسەر نییەو هەوڵە هەواڵگرییەكانیشیان چڕكردونەتەوە بۆ شوێنپێهەڵگرتنی ئەنجامدەرانی هێرشە موشەكییەكان.

ئاوێنە: لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق، ئەمڕۆ شەممە، بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی وڵاتەكەی راگەیاند، ئەوان لەڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداوە توانای كۆنترۆڵكردنیب هەر حاڵەتێكی تێكچونی دۆخی ئەمنیان هەیە.

جەختی كردۆتەوە كە بەغدا ئارامەو هیچ هەڕەشەیەكی لەسەر نییە.

هەروەها وتوشیەتی"فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان هەوڵە هەواڵگرییەكانی چڕكردۆتەوە بۆ شوێنپێهەڵگرتنی ئەوانەی هاوێژەرانی موشەكەكان و چاودێری ئەو رێكخراوانە كە دەیانەوێت زیان بە یەكەكان و ئامانجە زیندوەكان بگەیەنن."

ئەو لێدوانانە دوای ئەوە دێن كە هەندێك چەكدار بەناوی عەسائیبی ئەهلی هەقەوە، شەوی رابردو هەڕەشەی روبەڕوبونەوەی حكومەتیان كرد ئەگەر ئەو سەركردەیەیان كە بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشە موشەكییەكەی رۆژی یەكشەممەی رابردو دەستگیركراوە، ئازاد نەكرێت. ئەوەش پشێوی لە بەغدا دروست كرد.

لەبەرامبەردا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا وتی"ئاسایشی عێراق سپاردەیە لە گەردنمان، مل بۆ سەركێشی و هەنگاوی تاكلایەنە نادەین...داوای هێوركردنەوەمان كردوە بۆ پاراستنی وڵات لە سەركێشی تری بێهودە، بەڵام ئامادەی روبەڕوبونەوەین ئەگەر پێویست بكات."

هەر شەوی رابردو مستەفا كازمی هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی لە شەقامەكانی بەغدا لەهەردو بەری كەرخ و رەسافە بەسەركردەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×