2020-12-26   688     
لە شارێکی باکووری کوردستان بەهۆی کێشەی زەویوزار ئاڵۆزیی لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و تێیدا پێنج کەس کوژران.
ئاوێنە: لە پاریزگای ڕووهای باکووری کوردستان، لەنێوان دوو بنەماڵەدا شەڕێکی گەورە بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە دروستبوو و تێیدا چەک بەکارهات و چەند کەسێک کوژران.
لە شەڕەکەدا دەستبەجێ سێ کەس کوژراون و دوو کەسی تریش کە برینداربوون دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەدستداوە.
لە سەروو ئەوانەشەوە، سێ کەسی تر بە برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانە کە تا ئیستا دیار نییە چارەنوسیان چی دەبێت.
دوای ماوەیەک لە رووداوەکە هێزێکی زۆری پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویەتی کۆتایی بە ئاڵۆزییەکە بهێنیت.