ته‌ندروستی لوبنان: یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنای نوێی تۆمار كرا
  2020-12-26       424       

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تیره‌یه‌كی نوێ له‌ ڤایرۆسی كڕۆنا له‌ به‌ریتانیا و باشووری فه‌ریقا، له‌چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌وروپا ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكرا كه‌ به‌ خێراییه‌كی زۆر زوو بڵاوده‌بێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنان حه‌مه‌د حه‌سه‌ن داوی ڕایگه‌یاند: ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی ڤایرۆسی كڕۆنا گه‌یشتۆته‌‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌كه‌م حاڵه‌تیش له‌ لوبنان تۆمار كرا.

وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌ گه‌شتیارێكی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ هاتووه‌ته‌ لبنان، دواجاریش كه‌ پشكنینی بۆ كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ڵگری جۆره‌ نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌ وردی چاودێری ئه‌و دۆخه‌ ده‌كات و ڕێوشوێنی توندیش له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ له‌ به‌ریتانیاوه‌ ڕوو له‌ لوبنان ده‌كه‌ن و پشكنینی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینیان ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی ڤایرۆسی كڕۆنا، هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڤید نۆزده‌ی ڕاگه‌یاند: كه‌ به‌ خێرا

ییه‌كی زۆر له‌ به‌ریتانیا بڵاو ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌ی گشتی ڕاگه‌یاند و هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ په‌تاكه‌ و سنوورداركردنی ڤایرۆسه‌ نوێكه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×