ئێران بۆ ملیشیاكانی عێراق: ئامادەی هێرشكردن بن
  2020-12-27       879       
سەرچاوەیەكی سیاسی بۆ كەناڵی الحرەی ئەمریكی ئاشكراكرد حكومەتی ئێران داوای لە میلیشیاكانی عێراق كردووە ئامادەی هێرش بن بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكان.

ئاوێنە: سەرچاوەكە وتی: ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە بەغدا كۆبووەتەوە لەگەڵ سەركردەكانی میلیشیاكان.

وتیشی: قائانی لەوێ داوای لێكردوون ئامادەی هێرشبن بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكان لە هەر كاتێكدا كە ئەمریكا گورزی لە ئێران وەشاند.

لەو كۆبوونەوەیەدا قەیس خەزعەلی سەركردەی عەسائیبی ئەهلی حەق، شبل زیدی فەرماندەی كەتیبەكانی ئیمام عەلی، ئەحمەد حمیداوی فەرماندەی كەتیبەكانی حزبوڵڵا، ئەكرەم كەعبی فەرماندەی نوجەبا ئامادەبوون كە ئەم گروپانە لە لیستی تیرۆری ئەمریكادان.

ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە پێشبینیی دەكرێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵوەگەڕی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیش گروپە چەكدارەكان گورز لە ئەمریكا بوەشێنن.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەرپرسیارێتی كوژرانی هەر ئەمرییكییەكی لە عێراق خستە ئەستۆی ئێران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×