كەتیبەكانی حزبوڵا كە بەشێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات
  2020-12-27       453       
كەتیبەكانی حزبوڵا كە بەشێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات و هۆشداری دەداتێ لەبارەی “تاقیكردنەوەی سەبر”ی هێزەكانیان.

ئاوێنە: ەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی ئەمنی كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی ئێوارەی دوێنێ شەممە 26ی كانونی یەكەم لە تویتێكدا وتی، ناوچەكە ئەمڕۆ دەكوڵێت و، ئەگەری هەڵایسانی شەڕێكی بەرفراوان لە ئارادایە، ئەمەش پێویستی بە خۆ كۆنتڕۆڵكردنە بۆ هەلنەدان بە دوژمن، تا نەبینە لایەنێك لێی.

ئەو پێیوایە بۆردومانە مووشەكییەكەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بەرژەوەندی دوژمنەكەیان (دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا)یە و پێویستە دووبارە نەكرێتەوە، باس لەوەشدەكات كە ئەوان “هاوپەیمانن لەگەڵ هێزەكانی دیكەی بەرگری لە ناوخۆ یان دەرەوە و پابەندن بە بەرگریكردن لێیان لە چوارچێوە دیاریكراو و بڕیاردراوەكانی نێوانیان”.

بەرپرسەكەی حزبوڵا داواش لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات چی دی “لەمڕۆوە سەبری بەرگری تاقینەكاتەوە” و هەڕەشەی ئەوەش لە كازمی دەكات ئەوكات، “نە ئیتڵاعاتی ئێرانی و، نە (CIA)ی ئەمریكی و، نە موزایەدەكان لەسەر بەرژەوەندییەكانی نیشتیمان نایپارێزێت”.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بارگرژی لە بەغداد دەستیپێكردووە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×