میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بارەگاكانیان چۆڵ دەكەن
  2020-12-27       965       
سەرچاوەیەكی سیاسی نێو حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوو خۆیان بۆ گورزی ئەمریكی ئامادە كردووە.

ئاوێنە: سەرچاوەكە رایگەیاند گروپە چەكدارە شیعەكان ماوەی 5 رۆژە بارەگا و بنكە فەڕمییەكانیان لەسەرانسەری بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق چۆڵكردووە.

ئەیاد عەناز شرۆڤەكاری سیاسی وتی: دیمەنی سیاسی عێراق بە بارمتەگیراوە لەلایەنی هەرێمی ‌و نێودەوڵەتی ‌و میلیشیاكانی ئێران، كە گروپە چەكدارەكان كار دەكەن لەسەر پرۆژەی سیاسی ئێران لە عێراق.

وتیشی: رێوشوێنەكانی حكومەتی بەغدا لە كۆنترۆڵی رەوشی ئێستا و دەستگرتن بەسەر خاكەكەی و رێگری لە گروپە چەكدارەكان لەهەر رێوشوێنێكی مەیدانی كاریگەری لەسەر رەوشی ئێستا دەبێـت.

ئاماژەی بەوەشكرد دوای سەردانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بۆ بەغدا ئاستی هەڕەشە و هێرشەكان بەرزتر بووە.

داواشی لە حكومەتی بەغدا كرد رۆڵی یەكلاكەرەوە ببینێت، وتی: رەوشی مەیدان دەڵێت كە توانای بەدیهێنانی ئامانجەكان نییە بەهۆی بەردەوامی هەژمونی ئێران و پشتیوانی بۆ ملیشیاكان.

هاوكات سەرچاوەك وتی: ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە بەغدا كۆبووەتەوە لەگەڵ سەركردەكانی میلیشیاكان، قائانی لەوێ داوای لێكردوون ئامادەی هێرشبن بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكان لە هەر كاتێكدا كە ئەمریكا گورزی لە ئێران وەشاند.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×