2020-12-27   576     
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی ئێرانی رایگه‌یاند، تاران ره‌زامه‌ندی واشنتن-ی وه‌رگرتووه، تا بڕێك له پاره‌كانی بگوازێته‌وه، بۆ كڕینی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئاوێنه: به‌پێی راپۆرتێكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، عه‌بدولناسر هیمه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی ئێرانی به میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه "بانكی ئێران پاڵپشتی وه‌رگرتووه له لایه‌ن نووسینگه‌ی چاودێری سه‌رمایه بیانییه‌كان له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌وه‌ی پاره له بانكه‌كانی سویسراوه بگوازێته‌وه بۆ كڕینی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا".
هیمه‌تی وتیشی: "ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر ته‌واوی بانكه‌كانی ئێران‌دا سه‌پاندووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كه په‌سه‌ندیكردووه له دوای چه‌ندین هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی و داوای چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی مه‌ركه‌زی ئێران ده‌شڵێت: "244 ملیۆن دۆلار له داهاته سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌رفده‌كرێت بۆ كڕینی 16 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆز (ژه‌م)ی ڤاكسینه‌كه له‌رێگه‌ی Covax ه‌وه".
Covax یه‌كێكه له‌و سێ كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌ی گه‌یشتنی ده‌رمانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه به وڵاتانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت. له مانگی نیسان/ ئه‌پریلی 2020 رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و كۆمیسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌تاكه Covax بنیاتنا كه 190 ده‌وڵه‌ت له خۆده‌گرێت.
حكومه‌ته‌كان و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و كۆمپانیا و زانایان و كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان به ئامانجی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی زوو به‌زووی كۆڤید-19 كۆده‌نگیان هه‌ڵبژارد كه تاكه چاره‌سه‌ری جیهانی بۆ په‌تاكه، ڤاكسینی دژی كۆرۆنایه‌و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له رێگه‌ی Covax ه‌وه ده‌توانن به‌ده‌ستی بهێنن.
به‌رپرسه ئێرانییه‌كان جەختدەكەنەوە، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان رێگره له گه‌یاندنی داراییه‌كانی ئێران به Covax تا ڤاكسینه‌كه‌یان چنگكه‌وێت.
هیمه‌تی، پێشتر له ئینستاگرام ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه بانكه‌كانی كۆریای باشوور كه پاره‌كانی ئێرانی تێدا سڕكراوه ره‌تیانكردووەته‌وه پاره بگه‌یه‌ننه Covax به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترسیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه كه ئابلۆقه بخاته سه‌ر بانكه‌كانیان.
سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له‌سه‌ر ده‌ستی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستیپێكرده‌وه و بووه‌تە هۆی ئه‌وه‌ی واشنتن پاشه‌كشه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له ساڵی 2018 و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی ئێران دروستكردووه.
هه‌فته‌ی پێشوو كۆمپانیاكانی ده‌رمانی ئێران (شیفا فارمید) ده‌ستی كرد به تۆماركردنی ناوی خۆبه‌خشه‌كانی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆیی له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆڤید-19 ی دروستكراوی ناوخۆیی ئێران.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران، محه‌مه‌د ره‌زا نه‌قدی جێگری سه‌رۆكی سوپای پاسدارانی ئێران، ده‌ڵێ: "تاران سپارده و ئامۆژگاری ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی ئێران ناكات كه ڤاكسینی وڵاتانی بیانی به‌كاربهێنن".
هه‌روه‌ها سیما سدادات لاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس-ی گوتووه "ته‌نیا له رۆژی 25ی كانوونی یه‌كه‌م له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 152 كه‌س بە كۆرۆنا لە ئێران مردون، به‌مه‌ش ژماره‌ی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا له ئێران گه‌یشتووەته 54 هه‌زار و 308 كه‌س، كه تاكه ده‌وڵه‌ته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیانی گیانی قورسی وای به‌ركه‌وتبێت.