وته‌بێژی لیژنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی تیرۆركردنی قاسم سوله‌یمانی رایدەگەیەنێت كە نزیكەی پەنجا كه‌س به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستگیركراون.
ئاوێنه: لەمبارەیەوە حسێن ئه‌میر هه‌بدولهه‌یان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌ری پێشوی قاسم سوله‌یمانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كردووە:"ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كی و كاربه‌ده‌سته ئه‌مریكییه‌كان له دۆسیه‌ی تیرۆركردنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له 45 كه‌سه‌وه بۆ 48 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه،په‌یوه‌ندی به شه‌ش وڵات كراوه بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بكه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن كه ده‌ستیان له كه‌یسی تیرۆركردنی سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس هه‌یه".
ناوبراو هیچ ورده‌كاریه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون له‌سه‌ر كەیسی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئاشكرانه‌كرد.
شایەنی باسە رۆژی 3ی كانونی دوه‌می 2020، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مریكا كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا راگه‌یاند.